پارێزگاری پێشووی هەولێر وەکوو ڕاوێژکاری مستەفا کازمی دەستنیشان کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری پێشووتری هەولێر و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستبەکاربوو.
بەپێى هەواڵی کوردپرێس، سەرەتای ئەم هەفتەیە نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووتری هەولێر و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپلەی وەزیر وەک ڕاویژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون دەستبەکاربووە.
نەوزاد هادی، لە ساڵی 2004ـەوە تاوەکو 2019 پارێزگاری هەولێر بوو، دوای ئەوە دەستی لەکارکێشایەوە و وەک راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران