خبر 2021-05-05 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستیی عێراقی پەسەند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی کابینەکەی پەسەند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە لێکۆلێنەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی نەخۆشخانەی ئیبنوخەتیب، راپۆرتی خۆیان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرد، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد.

پاش ئەوەش ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر راسپاردەکانی لیژنەکە و تیایدا، سزای لەسەرکارلادانی بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەر و جێگری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئیبنوخەتیب و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەرکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی شەممەی رابردوو، لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٨٢ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکەش، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستی ناوچەی رەسافەی دەرکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.