خبر 2021-05-04 15:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق راگەیێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی راگەیاند، بەپشت بەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی، لە ١٢ی ئایارەوە تا ٢٢ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەعێراق جێبەجێدەکرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیدا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پارستنی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە لە ١٢ی ئایار تا ٢٢ی ئایار، قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدەن، دەگرێتەوە.

بەوەش، ئەگەر لە ١٢ی مانگەوە بکرێتە جەژنی رەمەزان ئەکاتە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەبێت و ئەگەر جەژنیش لە ١٣ی ئەم مانگەدا بێت، ئەوا هەر بەر قەدەغەی هاتوچۆ دەکەوێت.

لەماوەی رابردووشدا، قەدەغەی هاتوچۆیی نیمچەیی و بچڕ بچر لەعێراق و بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا جێبەجێکرا، هاوکات لەهەرێمی کوردستانیش هەر سێ رۆژی جەژن، وەک هەنگاوێک بە رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.