خبر 2021-05-03 23:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیرۆریستێکی داعش لە نزیک کەرکووک دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی شاری داقوقی سەر بە کەرکووک ڕایگەیاند تیرۆریستێکی داعش لە شاری داقوقی سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرا.

کوردپرێس:

لویس خزر، قایمقامی شاری داقوق، رایگەیاند: "نیوەڕی ڕۆژی دووشەممە (3/5/2021)، هێزەکانی سوپا و پۆلیس هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش لە شارۆچکەی داقوق ئەنجام دا".

گوتیشی: "لە ئاکامی ئەو هەڵمەتەدا توانرا تیرۆریستێکی داعش دەستگیر بکرێت، کە لەنێو ماڵەکاندا خۆی حەشار دابوو".

قایمقامی داقوق راشی گەیاند: "ئەو هێزە هاوبەشە تیرۆریستەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە بۆ کەرکووک".

وەهاب محەمەد، ئەفسەری پۆلیسی داقوق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو تیرۆریستە بێ ویست و رەزامەندیی خاوەن ماڵ، خۆی لەناو ماڵەکەیاندا حەشار دابوو، بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.