خبر 2021-05-03 02:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی مووشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو چەند مووشک ئاراستەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانیش موشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە سۆمەریەنیوزی رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو دوو مووشەک لە نزیک بنکەیێکی سەربازی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە و مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی (C-rm)ی بەرگرییەوە تێکشکێندراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەی سەربازییەکە لێدەدرێت و لەم کاتەشدا زیانەکان نازانرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.