خبر 2021-04-29 12:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک تیرۆریستێک پێش ئەوەی خۆی بەهێزە ئەمنییەکاندا بتەقێنێتەوە، کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆکوژێک پێش ئەوەی بگاتە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک تەقەی لێکراوە و دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆکوژەکە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، هەوڵیداوە بچێتە ناو دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی کەرکووک، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی دەزگاکەوە تەقەی لێکراوە و تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کارمەندی ئاسایشی نیشتیمانی بە سووکی بریندار بوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی کەرکووک دەکەوێتە نزیک ژوری بارزگانی و گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوەندی شاری کەرکووک.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.