خبر 2021-04-29 10:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆک کۆماری عێراق بڵاو کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و مەسعوود بارزانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد، لەو کۆبونەوەیەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

باس لەوەش کراوە، "هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەک فاکتەرێک بۆ سەقامگیریی و بوژانەوەی سەرجەم بەشەکانی عێراق لە قەڵەم درا".

بارەگای بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەکانی هەرێم تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.