خبر 2021-04-24 13:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری نوێی کۆرۆنای عێراق، 43 کەسی دیکە گیانیان لە دەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 24/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 967 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 6 هەزار و 959 کەسیش چاک بوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، 43 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار و 288 کەس.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسەکە 897 هەزار و 966 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 217 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.