خبر 2021-04-21 12:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق: بەریتانیا و هاوپەیمانیی جیهانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سەرەکیی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەزان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێكدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان، سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامیی هەرێمیش، بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و ڕایگەیاند، بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.