خبر 2021-04-15 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێکی گەورە لە بەغدا رووی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوچەی حەبیبییەی بەغدا تەقینەوەیێک روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 12 کەس برینداربوون و هەروەها باس لە کوژرانی کەسێک دیکەش دەکرێت.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە تەقینەوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-04-2021 لە ناوچەی حەبیبییەی رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە.

لەمبارەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە تەقینەوەکەی بەغدا کەسێک کوژراوە و 12ی دیکە بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی ناوچەی حەبیبییە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و 12 دیکە بریندار بوون و 5 ئۆتۆمبێلیش سووتاون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.