وەزیری ناوخۆی عێراق لە شەنگال: گرنگە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عوسمان غانمی بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی سەردانی ھێزەکانی فیرقەی شەشی پاسەوانی سنوور و بارەگای فیرقەی 20ی لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا کردووە و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیێک فەرماندە و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کۆبووەتەوە.
عوسمان غانمی لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.
دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتبوونە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران