گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵی دیکە له شنگال دۆزرایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له قه‌زاى شنگال گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵى قوربانیانى ئێزدى دۆزرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە رۆژى هه‌ینى گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی ئێزیدیه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له کۆمه‌ڵگای "سیبای شێخ خدر" له باشووری چیای شنگال دۆزراوه‌ته‌وه که روفاتى 3 که‌سى تێدایه و پیاوێک و ژنێک و منداڵێکن.
ئه‌و که‌سانه له کاتی داگیرکردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن رێکخراوی داعشه‌وه کوژراون و تاوه‌کوو ئێستاش ناسنامه‌یان نه‌زانراوه.
تائێستا له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌رى زیاتر له 80 گۆڕى تاک و به کۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه که بۆ قوربانیانى ئێزدى له‌کاتى داگیرکردنى شنگال ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران