خبر 2021-04-02 07:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی مووچە ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات و هەرکەس ڕێککەوتنەکەی ئەنجامدابێت ڕێککەوتنێکی باشی نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا کراوە، رێککەوتنێکی خراپە و بەغدا هەرچی وتووە کورد کردوویەتی."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "پشکی کورد بەراورد بە پێشتر زۆر کەم کراوەتەوە و ئەو بڕە پارەیەی کە حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات."

محەمەدی حاجی مەحموود دەشڵێت: "زۆر کەس خۆی کردووە بۆ پاڵەوانی رێککەوتنەکە، بەڵام هەرکەس رێککەوتنەکەی کردبێت باشی نەکردووە، جگە لەوەش شتێکی کاتییە"، وتووشیەتی، "پێموانییە هەموو شتەکان لە قازانجی کورد بێت، بەڵکوو لە قازانجی حکوومەتی عێراق کراوە."

سکرتێری حزبی سۆسیالیست باسی لەوەش کردووە، "کورد پێویستە نێو ماڵی خۆی رێکبخاتەوە و داتەکانی خۆی رێکبخاتەوە، تاوەکوو هەرێم پێویستی بە بەغدا نەبێت و بەغدا پێویستی بە کورد بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.