بە زۆرینەى دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق پشکى هەرێم لە بوودجەی 2021دا پەسند کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانى عێراق بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه کۆ بوویەوە و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ به‌ماده‌ى 11 درا كه تایبه‌ته به پشكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى هەواڵی کوردپرێس، له په‌رله‌مانى عێراق به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئاماده‌بووان ماده‌ى 11 پرۆژه یاساى بوودجه ده‌نگى پێدرا و به‌پێى ناوه‌رۆكى ماده‌كه دواى كه‌م كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خه‌رجیه گتیهكانى عێراق به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى كورتهێنان ئه‌وه‌ى بۆ پشكى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه زیاتر ده‌بێت له 9 ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
له‌ناوه‌رۆكى ماده‌ى 11 تایبه‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه پێویسته هه‌رێمى كوردستان رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌نرخى سۆمۆ بداته عێراق و مانگانه‌ش نیوه‌ى سه‌رجه‌م داهاته فیدڕاڵیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ردا پشكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداوه ده‌نێردرێت و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا بوودجه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه ده‌بڕدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران