خبر 2021-03-28 03:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەینێت، بۆ پرسی بودجە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە باسنیووز-ی راگەیاندووە: "شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێری کردنی دەنگدان بە بودجە گەیشتنە بەغدا".

ناوبراو ڕوونی کردەوە شاندەکە هەمان ئەو شاندەیە کە هەفتەی ڕابردوو لە بەغدابوون، گوتیشی: " شاندەکە جەخت لەسەر ڕێکەوتن دەکەن لەچوارچێوەی دەستوور و پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 28/03/2021 کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بودجە پەرلەمان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.