شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2022-02-06 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر جەخت لە هاوپەیمانیی ستراتێژیی نێوانیان دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بارزانی و سەدر جەختیانکردەوە، لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ خێراتر کردنی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتییەوە کرد، لەو پەیوەندییەدا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کرایەوە. بۆ ئەوەی حکوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەرکی خۆی بەرانبەر داخوازییەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکان و قووڵکردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە