خبر 2021-03-10 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
راوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی:

بێمنەت نین لە بەغدا و مافی یاسایی خۆمان لە عێراق هەیە

ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەغدا بێمنەت نین و مافی یاسایی خۆمان لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداوی ڕاگەیاند: هەرێم بەشێکە لە عێراق و هیچ بۆچوونێک لەبارەی بێمنەتی لە عێراق لە ئارادا نییە و لە نێوان هەرێم و بەغدا شەراکەتی راستەقینە هەیە.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەرێمی کودستان لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە بە قۆناغی سەختتدا تێپەڕێوە و ئامادەنین بۆ ماددەی یاسایێک سازش بکەن.

دڵشاد شەهاب دەشڵێت، کازمی هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی و ئامادەن رێککەوتن بکەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی و یەکجاری هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.