بریندارێکی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی باکووری بەغدا گیانی لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو کە لە نزیک پردی ئەئیمە لە بەغدای پایتەختی عێراق روویدا یەکێک لە بریندارەکانی ئەو تەقینەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو لە نزیک پردی ئەئیمە لە شاری بەغدا و لەکاتی بەشداری کردن لە رێورەسمی ساڵیادی شەهادەتی ئیمام مووسای کازم نارجۆکێکی دەستی تەقییەوە دە برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ شانەی ئەمنی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە یەکێک لە بریندارەکانی شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست داوە.
شانەی ئەمنی دەشڵێت، سێ لە بریندارەکان برینەکانیان سەخت بووە و پێویستیان بە ئەنجام دانی نەشتەرگەری هەبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران