خبر 2021-02-28 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتن و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەکانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ کرا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شنگال کرایەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.