خبر 2021-02-27 08:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووسانی بادینان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەی بادینان دەکات کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 26ی شوباتی 2021، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگا “بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە” سزای هەریەک لە رۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا، ئەیاز کەرەم، و شیڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن داوە.

راشیگەیاند: ئەگەرچی دادگا ئەو رۆژنامەنوسانەی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سزاداوە، بەڵام دادگاییەکە دادپەروەرانە نەبووە و پێویستە دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازادبکرێن.

رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.