پێدانی مووچەی بەشێک لە کارمەندانی هەرێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە، له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق جێگیر کرا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى؛ ڕێبوار که‌ریم ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیى هیوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق وتی: "هه‌م به‌غدا و هه‌میش هه‌رێم که‌مته‌رخه‌من له ئاست فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به به‌غداوه هه‌یه ئێمه هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى ده‌که‌وێته سه‌رى بیدات".
ڕێبوار کەریم ڕاشیگەیاند: "ماوهیێکى زۆره ئێمه خه‌ریکى ئه‌وه‌ین سه‌رجه‌م مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بکرێته فیدراڵى و به‌غدا مووچه‌یان پێبدات، چوونکه ناکرێت به‌ناوى به‌رزى و نزمى نرخى نه‌وته‌وه یارى به‌گیرفانى فه‌رمانبه‌ران بکرێت".
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "هاوپه‌یمانى هیوا و یه‌کێتى کارمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانگه فیدراڵیه‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه بدرێت، ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تا ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌زار و 600 فه‌رمانبه‌ر بووه و ئێستا زیادی کردووه بۆ چوار هه‌زار و 700 فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رده‌که‌ین و واده‌که‌ین هه‌موو ئه‌و ژماره‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه مووچه‌یان پێبدرێت و ئه‌وه‌شمان بهبڕگهیێک له پڕۆژه‌یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق جێگیر کردووه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران