ئەندامێکی فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق:
هەرێمی کوردستان بە تەواوی نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت لەبارەی بودجەوە کە مەسەلەی داواکارییە دارایییەکانی هەرێمی کوردستانە، هەولێر هێڵە سوورەکانی بەزاندووە.
کوردپرێس:
ئاژانسی ئەلعەهدی عێراقی لە زاری جاسم خەباتی ئەندامی فراکسیۆنی سادیقوونەوە ڕایگەیاند ئەو خاڵ و تێبینییانەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی فرۆشی نەوت بۆ دابین کردنی ئاستی باڵای داهاتەکانی دەوڵەت هەیە و کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێ کردنی بودجە دەیسەلمێنن دانوستان و دانیشتنی درێژخایەن لەو بوارەدا ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە سامانە عێراقییەکان هی گەلی عێراقن و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سامانە نەوتییەکانی بە تەواوەتی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەند بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران