خبر 2021-02-04 14:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی پێنج چەکداری پەکەکە-ی ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند پێنج چەکداری پەکەکە/یەپەگە لە هەڵمەتێکی هێزەکانی تورکیادا لە سووریا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند پێنج چەکداری پەکەکە/یەپەگە کە هەوڵیان داوە دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاویشی کردۆتەوە: "پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە هەوڵیان دا دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات و بۆئەوەی ئارامیی ناوچەکان بشێوێنن دەستڕێژی گوللەیان ئەنجام داوە و لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە بەپرچیان دراوەتەوە و لە ئەنجامدا کوژراون".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.