خبر 2021-02-04 13:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دیمەشق لەسەر کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی سەریەکتر ڕێککەوتن

بەشی سووریا- لەژێر فشاری ڕووسیا، حکوومەتی ناوەندیی سووریا و بەڕێوەبەرایی خۆسەری باکووری سووریا ڕێککەوتن لەبارەی ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان.

کوردپرێس: فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی کوردستانی سووریا بە ماڵپەڕی خەڵک-ی ڕایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی حکوومەتی ڕووسی کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر سووریا ئێستا ڕێکەوتنێکی ڕووسی هەیە لەنێوان حکوومەتی سووریا و کوردستانی سووریا کە ڕژێمی سوریا جارێکی تر خۆپیشاندان نەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕەکی شەهبا و شێخ مەقسوود کە گەڕەکێکی کوردین لە حەلەب لەلایەن سووریاوە گەمارۆدرابوو جموجۆڵی تێدا نەمابوو بۆیە هێزی ئاسایشی کوردستانی سووریا ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ کرد و ئێستا ناوچەکە ئارامە.

حسێنی وتیشی، لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە هاوڵاتی مەدەنی بوون.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: "لەبەر ئەوەی حکوومەتی سووریا دەیەوێت ئەو ناوچانەی کە ئارامن وەک حەسەکە و قامیشلۆ بیانکاتە جێگای شەڕ و ململانێی سیاسی چەند جار خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ئەنجام درا بەڵام شکستیان هێنا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.