سەد و سێزدە په‌رله‌مانتاری عێراق داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر له 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ر زامنی كردنی پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كردووه، 113 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنه جیاجیاكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چه‌ند تێبینی و داواكارییه‌كیان بۆ گۆڕانكاریی له مادده‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021دا كردووه.
له‌یاداشته‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌پێویستی ده‌زانن كه له‌به‌رامبه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا، هه‌ولێر 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بڕگه‌ی بژاردنی قه‌رزه‌كانی هه‌ڵبگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران