دادگایێک لە عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌رکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای ڕه‌سافه له‌شاری به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگرکردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌رکرد، ئه‌ویش له‌دۆسیه‌ی تیرۆری ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێیانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگرکردنی بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌رکرد، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تیرۆری ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس.
بڕیاره‌که له‌لایه‌ن دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌وه دراوه، بەپێی مادەی 406ی یاسای دادوەریی عێراق.
ڕۆژی 3ـی کانونی دووه‌می ساڵی 2019 له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانه‌وه، ئه‌مریکا، سەردار شەهید قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس-ی لە بەغدا شەهید کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران