خبر 2021-01-02 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەی بۆمب لە دەوربەری کەرکووک 3 کوژراو و یەک برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراو بە یەکەیێکى سوپاى عێراقدا لە قەزاى داقوق، سێ کوژرا و بریندارێکی لێکەوتەوە.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هەمەرى لیواى ٤٥ سەربە فیرقەى ١١ى سوپاى عێراقدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەى مولازم و دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکى دیکەش برینداربووە.

باسى لەوەشکردووە، تەقینەوەکە لەنێوان هەردوو گوندی قەهارە و خاشە لەسنوری ئەو قەزای رویداوە.

هەرچەندە لە ساڵى ٢٠١٧ هێزەئەمنییەکانى عێراق سەرکەوتنیان بەسەر داعش راگەیاند، بەڵام لە چەندین ناوچەى عێراق بە تایبەت ناوچە جێناکۆکەکانى نێوان بەغدا و هەرێم ناوەناوە پاشماوەکانى داعش هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.