پارێزەرەکانی ئوجەلان دیسان داوای بینی بریگرتەکەیان دەکەن
بەشی تورکیا- پارێزەرهكانى عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لهبورسا کرد و داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سبه‌ینێ چاویان به‌ئۆجه‌لان بكه‌وێت.
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاكانى نزیك لهپارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویان كردۆته‌وه، پارێزەرهكانى عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بەئۆجهلان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ریه‌ك له(ڕازییە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، ئیبراهیم بیلمەزو سەربای کۆکلو) پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ئەوەى بتوانن سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی‌و چاویان بەئۆجهلان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لەبورسا کرد‌و داواكارییان پێشكه‌شكردوه.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بەپاساوی "نەخشەڕێگا"، کە ئۆجه‌لان ساڵی ٢٠٠٩ پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای کردووە، لە٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩وە سزای شه‌ش مانگ قەدەغەکردن و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنى لەگەڵ پارێزەرانی دەرکردبوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران