خبر 2020-12-29 14:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شارەوانەکانی دوو شاری ئەزگلە و بانەورە دەستنیشان کران

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان لە دوو حوکمی جیادا هەردوو شارەوانی ئەزگلە و بانەوەری دەستنیشان کرد.

کوردپرێس:

بە گوێرەی حوکمی پارێزگاری کرماشان خەلیل ڕەزایی نەژاد وەک شارەوانی ئەزگلە و ئومێد محەمەدی وەک شارەوانی بانەوەر دەستنیشان کران.

حوکمەکان بەگوێرەی جێبەجێ کردن خاڵی سێی بڕگەی 80 دەستووری موەزیفەکان و دەسەڵاتی شووراکانی ئیسلامیی وڵاتی ئێران بووە و لە سەر پێشنیاری شوراکان ئەو دوو شارە دەستنیشان کراون.

پارێزگاری کرماشان لە حوکمەکاندا جەختی کردۆتە سەر زەروورەتی هەستانی ئەو دوو شارەوانە بە ئەرکەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.