به‌رپرسێکی سه‌ربازیی داعش له عێراق ده‌ستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند فه‌رمانده‌یێکی باڵای سه‌ربازی رێکخراوی چه‌کداری داعش له ناحیه‌ی شوانی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیرکرا.
کوردپرێس: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌یاننامه‌یێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی کرده‌وه، یه‌که‌ی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی، به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی رێکخراوی چه‌کداری قادسیه‌ی داعشیان له که‌رکووک و مووسڵ، له ناحیه‌ی شوان له‌نێو ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ستگیرکردوه.
ئهوههشی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستگیرکراوه‌که لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دراوه و وته‌کانی وه‌رگیراوه، پاشانیش ره‌وانه‌ی دادگا کراوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاری یاسایی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران