خبر 2020-11-24 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ڕووسیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2020، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، بە بانگهێشتێکی فەرمیی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

ئەحمەد سەحاف هەروەها رایگەیاندووە، فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رووسیا گفتوگۆ لەبارەی کەیسەکانی نەوت و بازرگانی دەکات.

هەروەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، وەزیرانی نەوت و بازرگانیی عێراق و نوێنەری لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، ئەندامی شاندەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.