خبر 2020-11-22 16:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێوەندیی تەلەفونیی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا گفتوگۆی لەگەڵ مەسروور بارزانی کرد و پەیامی سەرەخۆشیی وڵاتەکەی بەبۆنەی کۆچی دواییی پارێزگاری هەولێرەوە ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەكشەممە 2020/11/22 مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا پێگەیشت.

وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.

لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوو لا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.