ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو: به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یێک ده‌بمه‌وه بخرێته سه‌ر زمانی كوردی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك چۆن خۆیان به خاوه‌نی زمانی تورکی ده‌زانن، به‌و شێوه‌یه‌ش خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردی دەزانن.
کوردپرێس:
ئەحمەد داودئۆغڵو، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگاکانی سێرت، بەدلیس و موشی لە باکووری کوردستان ڕایگه‌یاند، هاوشێوەی زمانی تورکی، ئه‌وان خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردییش دەزانن.
سەرۆکی پارتی ئایندە وتیشی، "زمانی كوردی ئازیز كه زمانی منداڵانی کەنار رووباری دیجلیه‌یه تا کۆتایی خاوەنداریێتی دەکەین".
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا، ئه‌وان به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه كه بخرێته‌سه‌ر زمانی كوردی.
داودئۆغڵو رەشنووسی گوڕینی سیستمی بەڕێوەبردنی توركیای لە سەرۆکایەتییەوە بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی بەهێز ئامادەکردووە، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیا بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی به‌گفتوگۆ كردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران