خبر 2020-11-21 07:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەست پێدەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای پشتڕاست کردەوە و رایدەگەیەنێت ئەمە بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتنە.

کوردپرێس: لیوا تەحسن خەفاجى، گوتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند: کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا دەستپێکرد و لە قۆناغی یەكەمدا 500 سەربازی ئەمەریكا عێراق جێدەھێڵن، ئەمەش بەگوێرەى رێککەوتنى نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەدەچێت.

خەفاجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەغدا و واشنتن دانراوە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا زۆرى پێناچێت و لەماوەیەکی کورتدا کۆتایی دێت.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە 17/11/2020 رایگەیاندبوو، پێش تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریكا 2000 سەرباز لە ئەفغانستان و 500 سەرباز لە عێراق دەكشێنێتەوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.