خبر 2020-11-17 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:

فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەتوانن ڕێگری بکەن لە چەسپاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه داوای هه‌مواری یاساكه‌ دەکه‌ن.

کوردپرێس: له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئێمه‌ وەک لایه‌نه‌ كوردییەکان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و رێگه‌ یاساییه‌مان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگری بكه‌ین له‌ چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ به‌ بێ ده‌نگی كورد په‌سند كرا.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نە شیعه‌ و سوننەکان‌، سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌ڵستی لایه‌نه‌ كوردییەکان، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ئیتیحادی درا.

یاسا نوێیەکه‌، رێگه‌ به‌ حكوومه‌ت ده‌دات، بڕی 12 ترلیۆن دینار له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ قه‌رز بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراق له‌ سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابین بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.