خبر 2022-01-15 05:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی:

پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بەهۆی ململانێی نادروستەوە خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەرخان كردنی پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كورد لە عێراق دەستكەوت بوو بۆ كورد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە توویتێكدا دەڵێت: "تەرخان كردنی پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەسكەوتێكی سیاسی و نەتەوەیی بوو بۆ گەلی كورد بەگشتی، بەڵام بەهۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە بەھۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی و ھۆكارێكی تری لاوازبوونی پێگەی سیاسی ھەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.