خبر 2021-11-04 09:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
میدحەت سنجار لە وەڵامی مراڵ ئاکشنەردا:

ئەوەی کە دەبنە زمانحاڵی دەسەڵات و هەڵدەکوتنە سەر هەدەپە نیشانەی داماویتانە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە لە وەڵامی وتەکانی مراڵ ئاکشنەردا دەڵێت کاتێک ئەوان دەبنە زمانحاڵی دەسەڵات و هێرش دەکەنە سەر هەدەپە بۆمان دەردەکەوێت کە تووشی داماوی و بێدەسەڵاتی بوون.

کوردپرێس:

میدحەت سنجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە وەڵامی وتەکانی مراڵ ئاکشنەری سەرۆکی ئیی پارتدا دەڵێت گوتاری ئاکشنەر هەمان گوتاری دەسەڵات و حکوومەتە و ئەوەش نیشانەی داماوی و بێدەسەڵاتیی ئەوانە.

سەرۆکی ئیی پارت لە لێدوانێکیدا گوتبووی هەدەپە یەکسانە لەگەڵ پارتی کریکارانی تورکیا (پەکەکە)، هاوسەرۆکی هەدەپەش لە وەڵامی ئەو وتەیەدا لە دانیشتنێکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا گوتی: هەدەپە ڕاست لە نێو دڵی خەڵکدایە و لەو شوێنەیە کە ژیانی یەکسان و ئایندەی دیموکراتیک و ئازادیی لێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.