خبر
2021-10-17 10:56
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سەرۆکی پارتی دیموکرات قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە سەلاحەددین لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كۆبووەوە.
کوردپرێس: بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد و و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێ بوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران