کورتەی هەواڵەکانی ۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۵ی هەتاوی
خواستی گەنجانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بۆ کۆچکردن زیادی کردووە
بەردەوامبوونی کێشە ئابوورییەکان، کەمیی هەلی کار، نائارامی و دیمەنی ناڕوونی داهاتوو، ژمارەیەکی زیاتری لە گەنجانی ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا خستووەتە بیری کۆچکردنەوە؛ ڕەوتێک کە بە گوتەی پسپۆڕان، لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا دەتوانێت بەشێکی گرنگی هێزی مرۆییی پسپۆڕ و خوێندەواری پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچانە لە وڵات بباتە دەرەوە.
پارتی و یەکێتی بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانین لەئەگەری لەتبوونی هەرێم
مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند هەردوو حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانێت لە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی و ئەگەری لەتبوونی هەرێم و لاوازکردنی زیاتری پێگە سیاسیەکەی.
پەکەکە 14 بنکەی دیکەی لە هەرێمی کوردستان چۆڵکرد
میدیای فهرمیی تورکیا بڵاویکردهوه، پارتی کرێکارانی کوردستان 14 بنکەی دیکەی لە باکووری عێراق (ههرێمی کوردستان) چۆڵکردوە، ئەوەش هەنگاوێکی بەرچاوە لە پرۆسەی ئاشتی بەردەوامی نێوان پەکەکە و دەسەڵاتدارانی تورکیا.
قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان؛ بۆچی ڕێککەوتنی سیاسیی ساڵی ٢٠٠٦ چیتر کاریگەر نییە؟
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە شیکارییەکدا، ڕیشەی بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستانی لە سەرنەکەوتوویی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە بۆ دامەزراوە هاوبەشەکان دەزانێت و جەختی کردووەتەوە کە بەردەوامبوونی ناوەندەکانی هەژموونی حیزبی، پێویستیی چاکسازیی سیستەمی سیاسیی هەرێمی زەق کردۆتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران