خبر 2026-11-22 08:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو، پەیوەندییەكانی هەولێر - بەغدا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو، تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگیی هاوبەش و پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

گرنگیی هاریكاریی نێوان تەواوی لایەنە عێراقییەكان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.