ڤیدیۆ
خبر 2026-11-10 08:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 18ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 18ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

بەکرخان: پرسی کورد کەیسێکی ئەمنی نییە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، جەختی کردەوە پرسی کورد  ناتوانرێت وەک کەیسێکی ئەمنی سەیر بکرێت و لە دەوڵەتی تورکیا داوای کرد بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی گشتی بە پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوی کرداری بنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

پێویستە سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەهێزکردنی دامەزراوەکان ڕێکبکەون

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمریکا سه‌باره‌ت بە ئاڵۆزییە سیاسیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگری کوردستان دەکات، کە وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی پەیوەندییە بەرفراوانەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق دەمێنێتەوە". هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە دەستبەجێ و بە شێوازێکی بنیاتنەرانە لەسەر بەهێزکردنی دامەزراوەکان ڕێکبکەون.

ئایا تۆم باراک بەرپرسە لە ناسەقامگیرکردنی سووریا؟

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق و باڵیۆزی واشنگتن لە تورکیا، لە کاتێکدا باسی سەختبوونی ڕاکێشانی سەرمایەدانانی بیانی لە سووریادا دەکات، کە ئەو سیاسەتانەی ناوبراو پشتگیریی دەکات، بەتایبەت پشتگیریکردن لە دەسەڵاتی ناوەندی لە دیمەشق، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە سەبارەت بە لێکەوتەکانی بۆ سەر سەقامگیری و بەشداریی سیاسی لەم وڵاتەدا.

پەیەدە داوای هەڵسوکەوتی بەرپرسیارانە لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم دەکات

ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) رایگه‌یاند، لەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە شەڕ و قەیرانەی ناوچەکەدا، پێشخستنی زمانی دیالۆگ و ڕێککەوتنی سیاسی بۆ بەردەوامیی دامەزراوە دەستورییەکان پێویستییەکی مێژوییە، هەر هەنگاوێکی سیاسی بێ ڕێککەوتن زیان بە پێگەی کورد دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.