خبر 2026-11-03 08:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای DNO دەگەیەنێتە بەرزترین ئاستی داهات لە مێژووی ٥٥ ساڵەیدا

کۆمپانیای DNOی نەرویژی ریکۆردێکی ٥٥ ساڵەی تۆمارکرد؛ بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان داهاتی کۆمپانیاکەی بە ڕێژەی ٤٦٪ بەرزکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نەوتی نەرویژی (DNO) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاشکرای کرد، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە داهاتی کۆمپانیاکەیان. بەپێی ئامارەکان، قازانجی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٤٦٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٤١.١ ملیۆن دۆلار، کە ئەمەش بە بەرزترین ئاستی داهات لە مێژووی ٥٥ ساڵەی دامەزراندنی DNO ئەژمار دەکرێت.

ئامارەکانی بەرهەمهێنان و نرخ:

ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان: لە سێیەمی سێیەمی ئەمساڵدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٥٤,٩١٤ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەرزبوونەوەی نرخ: نرخی فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە. DNO بۆ هەر بەرمیلێک ٣٨.٥ دۆلاری وەرگرتووە، و لە ئێستاشدا نرخەکە زیاتر بەرزبووەتەوە و ننزیکبووەتەوە لە ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

کۆی بەرهەمهێنانی گشتی: کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە سەرجەم ناوچەکانی چالاکیی لە جیهاندا گەیشتووەتە ١٤٢,٧٦٨ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

DNO دووپاتی کردووەتەوە کە پرۆسەی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی لە هەرێمی کوردستان خێراتر دەکات و بە فەرمی دەستی بە قۆناغی دووەمی پەرەپێدان کردووە. هەروەها کۆمپانیاکە بەرنامەرێژی کردووە لە ساڵی ٢٠٢٧دا چالاکییەکانی هەڵکەندنی بیرە نەوتییە نوێیەکان بەشێوەیەکی فراوانتر دەستپێبکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.