کورتەی هەواڵەکانی 9ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورد بۆ چارسەرکردنی پرسەکانی، دەبێت لە سەنتەرەکانی بڕیارداندا ئامادە بێت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاماژەدان بە ئاستەنگە سیاسی و یاساییەکانی کورد لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند زۆربەی پرسە بنەڕەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد یەکلا دەکرێنەوە؛ بۆیە چارەسەرکردنیان پێویستی بە ئامادەیی و ڕۆڵی بەرچاوی ڕێبەرانی کورد لە پایتەختی عێراقدا هەیە.
............
تورکیا لە ناو گەمارۆی قەیرانەکاندایە و دەکرێت ڕابکێشێنرێتە ناو جەنگەوە
شرۆڤەکاری سیاسیی تورک بە لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکانی ئوکرانیا، دەریای ڕەش، دەریای سپیی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و باکوو و دکتۆرینی ئەمنیی نوێی ئیسرائیل، هۆشداری دا کە تورکیا لە چەندین لایەنەوە ڕووبەڕووی مەترسیی ئەمنی بووەتەوە و دەبێت خۆ لە تێوەگلان لەو جەنگانە بەدوور بگرێت کە ئەوانی تر نەخشەیان بۆ کێشاون.
.............
فەرماندەکانی سنوورەوانیی ئێران و عێراق جەخت لە ئاسانکاریی هاتوچۆ لە مەرزی باشماخ دەکەنەوە
فەرماندەکانی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی مەریوان و کۆماری عێراق لە ناوچەی هەڵەبجە، لە دیدارێکی بەپەلەدا لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، جەختیان لەسەر لادانی ئاستەنگەکانی بەردەم هاتوچۆی شۆفێران و بارهەڵگرەکان، ئاسانکاری بۆ ڕێبواران و بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
..............
وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم وه‌ڵامی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وت ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی راوێژكاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت بڵاویكردونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه، هاوكات داتاكانی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیی ود ماكنزی ده‌یسه‌لمێنن كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ته‌نیا 255 هه‌زار به‌رمیله لە ڕۆژێکدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران