خبر 2026-10-28 08:08 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
«نەشناڵ کانتێکست» بڵاوی دەکاتەوە:

مۆدێلی نوێی PKK بۆ فراوانکردنی کاریگەریی ناوچەیی

گۆڤاری «نەشناڵ کانتێکست» لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕێگەی تێکەڵکردنی گرووپە نزیکەکانی لەگەڵ پێکهاتە دەوڵەتییەکانی سووریا و عێراق و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا، هەوڵ دەدات کاریگەرییە خۆجێییەکانی بپارێزێت و پەیوەندییە ناوچەیییەکانی بەهێزتر بکات.
نسخه صوتی خلاصه خبر | کمتر از ۳ دقیقه

دانلود فایل صوتی

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری «نەشناڵ کانتێکست» لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا دەنووسێت کە تێکەڵکردنی گرووپە پەیوەندیدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە ناو پێکهاتە دەوڵەتییەکانی سووریا و عێراقدا، هاوکات لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیی ئەم حیزبە لەگەڵ تورکیا، دەکرێت مۆدێلێکی نوێ بۆ فراوانکردنی کاریگەریی ناوچەییی ئەم ڕەوتە دروست بکات؛ مۆدێلێک کە تێیدا گرووپەکان بەشێک لە شوناسی ڕێکخراوەیی و سەربەخۆیی سەربازی و سیاسیی خۆیان دەبەخشنە دەست، بەڵام لە بەرامبەردا، دەرفەتی بەدەستهێنانی شەرعییەتی یاسایی و پاراستنی کاریگەری لە ناوچە خۆجێییەکاندا بەدەست دێنن.

بەپێی ئەم شیکارییە، پەکەکە بەرەو جۆرێک لە مۆدێلی دوو توێژ هەنگاو دەنێت کە لە ئاستی نیشتمانیدا، لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکان لەناو پێکهاتەی دەوڵەتانی خانەخوێدا و لە ئاستی ناوچەییشدا، لەسەر پاراستنی پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکان و سەرکردایەتییەکی هاوبەش بە ڕابەرایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزراوە. لە بارودۆخێکی وەهادا، ڕەنگە ئەم گرووپانە بێ ئەوەی خاوەنی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆ و کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ بەسەر خاکدا بن، لە ڕێگەی ئامادەییی هێزەکانیان لەناو دامەزراوە ئەمنی، سەربازی و کارگێڕییەکاندا، کاریگەریی خۆیان لە ناوچەکانی چالاکییاندا بپارێزن.

«نەشناڵ کانتێکست» جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕەخنەگرانی ئەم ڕەفتارە، بە پاشەکشە لە ناسیۆنالیزمی کوردی و قبووڵکردنی پێکهاتەی دەوڵەتەکان ناوی دەبەن؛ بەڵام دەکرێت ئەم گۆڕانکارییە وەک جۆرێک لە سازانی بەدیاریکراوی لەگەڵ راستییە سیاسییەکانی ناوچەکەش لێک بدرێتەوە. بەپێی ئەم تێگەیشتنە، گرووپە نزیکەکانی پەکەکە بە کەمکردنەوەی سەربەخۆیی فەرمیی خۆیان، هەوڵی بەدەستهێنانی پێگەی یاسایی و چەسپاندنی نفووزی خۆجێی دەدەن؛ پێگەیەک کە دەکرێت لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتانی خانەخوێوە بەردەوامیی هەبێت.

ئەم ڕاپۆرتە لە کۆتاییدا بەم ئەنجامە دەگات کە مۆدێلێکی لە چەشنی ئەمە، ئەگەر بێت و بێتە دی، ڕەنگە نفووزی ناوچەییی پەکەکە لە هەر سەردەمێکی تری مێژووی ئەم حیزبە فراوانتر بکات؛ چوونکە ئەو گرووپانەی کە پێشتر بە پلەی یەکەم وەک ڕێکخراوەی نایاسایی و دەرەوەی پێکهاتە فەرمییەکانی دەوڵەتان چالاکییان دەکرد، دەبنە ئەکتەرێکی خاوەن پێگەی دامەزراویی و لە هەمان کاتدا پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ تۆڕێکی ناوچەییی هاوبەشدا دەپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.