خبر 2026-10-01 09:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ترەمپ:

ڕۆشتنی هێز و کەرەستەکان لە بنکەی ئاسمانی هەولێرەوە نیشانەی کۆتایی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ستایشی ڕۆیشتنی دوایین سەربازی ئەمریکای لە عێراق کرد و بە "رۆژێکی گەورە بۆ ئەمریکا" ناوی برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ترەمپ ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوای ماوەیەکی زۆر لە بڕیارێکی زۆر خراپ هات کە ئەمریکای گەیاندە ئەم گێژاوە و بەم نزیکانە دەبێتە شتێکی ڕابردوو.

ترەمپ ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و وتی: "زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسێکی ناوازەیە و هیوادارم بتوانێت کارێکی زۆر باش بکات".

ترەمپ ئەم ڕۆژەی بە: "سەرکەوتن بۆ ئەمریکا و سەرکەوتنێک بۆ عێراق و سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەسەر داعش" دادەنێت، کە بە وتەی خۆی بەتەواوی ڕێکخراوەکە لەناوچووە لەلایەن ئیدارەی ترەمپ لە یەکەم خولدا، لەگەڵ لایەنە زۆر خراپ و مەترسیدارەکانی دیکەدا.

ترامپ کشانەوەی لە عێراق بەراورد کرد بەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕوویاندا و ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازی و سەرچاوەی دیکە بەجێماوە، هاوکات 13 سەربازی ئەمریکی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بە سەختی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆشتنی ڕێکوپێکی هێز و کەرەستەی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی هەولێرەوە کۆتایی سەرکێشییەکی پڕ خەرجی بوو.

ترەمپ وتیشی: ئەرکێکی ڕوونم دیاریکرد، ئامڕازەکانم بە فەرماندەکانمان دا بۆ بەدیهێنانی، و ڕەتمکردەوە ئامادەبوونێکی کاتی ببێتە ئەرکێکی هەمیشەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.