ڤیدیۆ
خبر 2026-09-28 12:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 6ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 6ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 مەزدەک؛ دەروازەیەکی کوردی بەرەو سەردەمی ژیریی دەستکرد

پلاتفۆرمی مەزدەک، پلاتفۆرمێکی ژیریی دەستکردە کە بە سەرنجدانێکی تایبەت لەسەر زاراوەکانی زمانی کوردی، دەرفەتی وتووێژ، وەرگێڕان، گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و دەق بۆ دەنگ هەروەها و کارکردن لەسەر بەڵگەنامەکانی  بۆ بەکارهێنەرانی کورد ڕەخساندووە.

......

میتحەت سانجار: پرۆسەی ئاشتی پێش هەموو شتێک پێویستی بە متمانەیە

میتحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە میانەی دیدارەکانیدا لە سویسرا جەختی لەوە کردەوە کە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە دروستبوونی متمانە لە نێوان لایەنەکاندایە و پێویستە دەوڵەتی تورکیاش پرۆسەکە لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووریدا بەڕێوە ببات.

......

دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کوردانی سووریا

تارق حەمۆ، توێژەر لە مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا، گۆڕانکارییەکانی ئێستا بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کوردانی سووریا دەزانێت و جەخت لەسەر پێویستیی گۆڕینی بەشداریی سیاسیی کورد بۆ بەهێزکردنی پێگەی زمان و کەلتووری کوردی دەکاتەوە.

.....

بەجێهێشتنی هەرێم بەبێ سیستەمی بەرگریی گونجاو جێی شەرمەزارییە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاینانشاڵ تایمز ڕایگەیاند: مەترسییەکان لەسەر هەرێم ڕاستەقینەن و لە ئێستادا بێبەرگرین و هێرشیان دەکرێتە سەر. ئاماژەی بەوەشکرد کە بەجێهێشتنی هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە بەبێ سیستەمی بەرگریی گونجاو جێی "شەرمەزارییە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.