خبر 2026-09-27 15:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٧ی عێراق ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کرا

‌وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بە تەواوی ئامادە کراوە و بە مەبەستی تاوتوێکردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کراوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، جێبەجێکردنی ئەم قۆناغە بەرهەمی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بوودجە بووە بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی، بە بەشداریی نوێنەرانی وەزارەتەکان، هەرێمی کوردستان، پارێزگاکان و ڕاوێژکارانی دارایی.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد کە لەم پڕۆژەیەدا سیستەمی بوودجەی بەرنامە و کاراییبە شێوەیەکی پلەبەپلە بۆ کەرتی کارەبا و پارێزگاکانی دیوانییە و سەڵاحەددین جێبەجێ کراوە، تاوەکو تەرخانکراوە داراییەکان بە ئەنجام و ئامانجەکانەوە ببەسترێنەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەکە جەخت لە زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، چەسپاندنی ڕێکخستنی دارایی و ڕەچاوکردنی لەپێشینەکانی کارنامەی حکوومەت دەکاتەوە، تاوەکو دوای گفتوگۆی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بگوێزرێتەوە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.