خبر 2026-09-27 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بە هۆی کشانەوەی هاوپەیمانانەوە سێ رۆژ پشووی ڕاگەیاند

‌حکوومەتی عێراق بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی دژی داعشەوە لە عێراق، لە رۆژی ٣٠ ئەیلولەوە بۆ سێ رۆژ پشووی ڕاگەیاند.

کوردپرێس: بەپێی رێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی دژی داعش و حکوومەتی عێراق بڕیارە ٣٠ ی ئەیلول سەربازانی ئەمریکا و وڵاتانی تری رۆژئاوایی کە بەشداری شەڕی داعشیان کرد، لە عێراق پاشەکشە بکەن و بچنە دەرەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئابی ساڵی ٢٠١٤ بە فەرمی بەشداری سەربازی خۆی لە عێراق دەستپێکردەوە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و ناردنی ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

لە ٧ ئابی ٢٠١٤ باڕاک ئۆباما، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، بڕیاری دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی دا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش، بە مەبەستی پاراستنی شاری هەولێر و ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە چیاکانی شەنگال.

لە ٧ ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بەرەی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمریکا (International Coalition) پێکهێنرا.

کۆتایی ٢٠١٤ ناردنی هێزی پیادە و ڕاوێژکاری سەربازی بۆ مەشقپێکردن و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستی پێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.