یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه دووره له ڕاستییهوه/ گۆڕینی ناوەکان بە مانای یەکخستنەوەی هێزەکان نایەت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جووڵانهوهی نهوهی نوێ، له پهیامێكدا دەڵێت: "ئەوەی لەواقیعدا ڕوویداوە تا ڕادەیەکی زۆر ڕێوڕەسمی ڕووکەشانەیە و گۆڕینی ناونیشانە، بێ ئەوەی یەکخستنێکی ڕاستەقینەی هێزەکان لەژێر فەرماندەییەکی نیشتمانیی یەکگرتوودا هەبێت".
ئاماژەی بۆ ئهوهش كردوه: "هێزەکانی سنووری سلێمانی هێشتا بەستراونەتەوە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فەرمان لەو وەردەگرن، لەکاتێکدا هێزەکانی هەولێر و دهۆک هێشتا بەستراونەتەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرمان لەو وەردەگرن".
شاسوار عەبدولواحید ئاماژهی بهوهشداوه: "هێزەکانی 80، تەنیا ناوەکەیان گۆڕدراوە بۆ «دەڤەری یەک» و هێزەکانی 70ش ناوەکەیان گۆڕدراوە بۆ «دەڤەری دوو». ".
ئهوهشی خستۆتهڕوو "یەکخستنەوەی ڕاستەقینە واتە فەرماندەییەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، پلەبەندی فەرماندان و بوونی وەلائی نیشتیمانی و دامەزراوەیی نەک وەلائـ بۆ حیزبە سیاسییەکان".
جهختیشی كردۆتهوه "ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەمانە هێزی حیزبی و کەسی و میلیشیایین، نەک هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو".
بۆچوونی بەکارهێنەران