یەکێتیی نیشتمانی پشتگیریی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا و بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.
پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، کۆنسولی تورکیا لەمیانی بەشدارییکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی، رایگەیاند: "لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە ھیچ قۆناغێکدا نەپچڕاوە ".
ئەرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد،" تەنانەت لەو سەردەمانەش کە پەیوەندییەکانمان ھەوراز و نشێویان بەخۆیەوە دیوە، ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانمان لە ھیچ قۆناغێکدا نەپچڕاوە، ئەمەش دەرخەری نییەتی باشی تورکیایە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەم گۆڕانکارییانە و کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزا، دەرگایەکە بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکان، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر وتی: "لە کاری دیپلۆماسیدا، ھەر سەردانێک دەرفەتێکی نوێیە، لە ھەر سەردانێکدا بابەت و پرسە جیاوازەکان دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ، دیپلۆماسی بۆ ئەوەیە کە گفتوگۆ لەسەر داھاتوو بکرێت ".
ناوبراو ئەوەشیخستەڕوو، "ئێمە لێرەین (سلێمانی) بۆ ئەوەی باس لە داھاتوو و دەرفەتەکانی پێشخستنی پەیوەندییەکان بکەین، نەک ڕابردوو، ھیوادارم ئەم ھەنگاوانە ببنە سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی زۆر باشتر لە پەیوەندییەکانی نێوانماندا".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا و بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.
پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، کۆنسولی تورکیا لەمیانی بەشدارییکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی، رایگەیاند: "لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە ھیچ قۆناغێکدا نەپچڕاوە ".
ئەرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ئاماژەی بەوەش کرد،" تەنانەت لەو سەردەمانەش کە پەیوەندییەکانمان ھەوراز و نشێویان بەخۆیەوە دیوە، ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانمان لە ھیچ قۆناغێکدا نەپچڕاوە، ئەمەش دەرخەری نییەتی باشی تورکیایە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەم گۆڕانکارییانە و کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزا، دەرگایەکە بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکان، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر وتی: "لە کاری دیپلۆماسیدا، ھەر سەردانێک دەرفەتێکی نوێیە، لە ھەر سەردانێکدا بابەت و پرسە جیاوازەکان دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ، دیپلۆماسی بۆ ئەوەیە کە گفتوگۆ لەسەر داھاتوو بکرێت ".
ناوبراو ئەوەشیخستەڕوو، "ئێمە لێرەین (سلێمانی) بۆ ئەوەی باس لە داھاتوو و دەرفەتەکانی پێشخستنی پەیوەندییەکان بکەین، نەک ڕابردوو، ھیوادارم ئەم ھەنگاوانە ببنە سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی زۆر باشتر لە پەیوەندییەکانی نێوانماندا".
بۆچوونی بەکارهێنەران